پێشبڕکێی “کۆی سفر” بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین پێدەچێت ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ. جگە لەوەش ئەمریکا و چین سەرەڕای کێبڕکێیان لەگەڵ یەکتردا هاوکاری یەکتر بکەن. ئەم دوو وڵاتە لە ڕووی بازرگانییەوە زیاتر پشت بە یەکتر دەبەستن وەک لە سەردەمی شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت. هەروەها بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بواری ژینگە و بەرژەوەندییە ئەمنییەکان، لەوانەش لە نیمچە دوورگەی کۆریا.
جگە لەوەش ستراتیجی ترەمپ پێویستە ئامرازگەلێک لەخۆبگرێت کە بەڕوونی ئەمریکا لە چین جیا بکاتەوە. بێگومان مەبەستمان پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. بۆ نموونە لە بواری بازرگانیدا، پێویستە ترەمپ لەگەڵ ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپا کاربکات بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی چین. لە بواری بەرگری و ئاسایشدا، بەڕێز ترامپ نەک هەر واز لە ڕەخنەگرتن لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بهێنێت، بەڵکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانی وەک ژاپۆن و ئوسترالیا پتەوتر بکات. جگە لەوەش پێویستە ئەمریکا بیر لە پەرەپێدانی هاوپەیمانی نوێ لەگەڵ وڵاتانی وەک هیندستان و ڤێتنام بکاتەوە. ئەم هاوپەیمانیانە باشترین ئامرازی بەردەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی سەربازی و ئابووری چین.
ڕەنگە حەتمی بووبێت کە چین و ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ببنە ڕکابەر. بەڵام ئەم کێبڕکێیە نابێت ببێتە هۆی شەڕ






