ئیسماعیل زارعی کۆشا، لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، سیاسەتی حکومەتی ئێرانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەلایەنەکان بە تایبەت لە بواری ئابووریدا ڕاگەیاند.
وتیشی: کوردستان توانای تایبەتی هەیە لە بوارەکانی پزیشکی و گەشتوگوزاردا و بەو توانایانەش ئامادەین خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر بکەین.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوو پارێزگاکە دابمەزرێنێت.
زارعی کۆشا درێژەی بە قسەکانی دا: لە ژووری بازرگانی سنە خواست و خولیای گەشەسەندنی ئابووری هەیە و دەتوانرێت ئەم پتانسێلە بۆ بەرژەوەندی هەردوولا کەڵک وەربگیرێت.
داوای ئاسانکاری بۆ بازرگانان کرد بەمەبەستی پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانسی وەبەرهێنان لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت، بانگهێشتی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسەدا.
پەیوەندیەکانمان لە دەرەوەی باشماق فراوانتر دەکەین
پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و بە بنەمایەک بۆ پەیوەندیی زیاتری نێوان هەردوو وڵات زانی.
ئومێد خوشناو وەبیری هێنایەوە: لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی هەولێر و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کوردستان دەخوێنن، ئەمەش جێگای شانازییە بۆ ئێمە، هەرچەندە دەمانەوێت ئاسانکاریمان هەبێت و خوێندکاری زیاتر لەم زانکۆیە وەربگرین.
وتیشی: ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی بۆ چارەسەر دەچنە کوردستان و ئێران بەتەواوی ڕازین، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان زیاتر بکەین.







